The antagonistic of etnicale and religion situations in Iraq has done a environment in which the people of Iraq either act like a nation or thinking as on naition. The kurds have nothing withe the arabs to do and we dont have to do more than that thoes things has been done until now to hold the pice in Iraq particularly between Sunna and Shia grupps. We are to different nations withe to differentical culture and live stayle. Bilding an union of different nationalites withe theirs historical problems, would newer be successful in the case of Iraq. I think Iraqs three regions solution is a god idea and it has been discussed by meny famouses amerikans profiles before. I as a KURD are just able to give my view for the future of the kurds in south Kurdistan and what I think is that the stabilizing of on kurdish state will be a reality soon ore later so what are the United state whaiting for!
What do you think about Iraq and thre -regions solution?
http://www.kurdishaspect.com/doc082407PET.html
2007-09-20
2007-07-22
تۆ هیچ مافێکت نیه.....
له وڵاته‌که‌م تۆ هیچ مافێکت نیه له من تووڕه بیت
رۆژیی3/05/2007 له گه‌ڵ کوره که‌م که ته‌مه‌نی هێشتا نه‌بووه به 4 ساڵ قه‌ده‌مم لێده‌دا، له به‌رانبه‌رمه‌وه کابرایه‌کی سۆئێدی هێدی به ته‌نیشتمدا تێپه‌ڕی و زۆر به دزێوی ڕووی تێ‌کردم و بهدم خۆیه‌وه ووتی: وهدهرکــهوه. ئه‌م ووتنه‌ی ئه‌و منیی هێدی و له‌سه‌ره‌خۆی، وه‌ها سه‌یر ووروژاند که یهکسهربه بۆی گه‌ڕاومه‌وه و ووتم: چیت ووت؟ ئه‌ویش دیاره چاوه‌ڕوانی وه‌ها هه‌ڵسوکه‌وتێک له من نه‌بوو و ڕه‌نگی سپی هه‌ڵگه‌ڕا و به ترسه‌وه ووتی: هیچم نه‌ووتووه. قسه‌یه‌ک له من و قسه‌یه‌ک له‌و دوای هێندێک ده‌مه‌قاله گه‌ڕامه‌وه بۆلای کوڕه‌که‌م. هه‌رئه‌وه‌نده‌ی که هێندێکی لێ دووربوومهوه، کابرای ناحاڵی ڕووی تیكڕدمهوه و به قین و بێزارییه‌کی زۆره‌وه ئه‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی به قه‌ولی گووته‌نی ئاراسته کردم واته تۆ هیچ مافێکت نییه، له من تووڕه بیی. دیاره منییش سه‌رم له رێی ئاش سپی نه‌کردووه و ده‌مزانی مه‌به‌ستی به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت زۆر ڕوون و ئاشکرا بوو واته من خاریجیم و خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته نیم و دارای هێچ مافێک نیم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێ حورمه‌تیشم پێبکرێت مافی تووڕه‌بوونم منیش هێنده‌ی دی هه‌ڵچووم و بۆی گه‌ڕامه‌وه به‌ڵام ده‌ستی شکاوم لێره ناتوانی که‌سی وا ناحاڵی حاڵی که‌ی یاسا پهڕوباڵیت به‌ته‌واوی ده‌به‌ستێ
رۆژیی3/05/2007 له گه‌ڵ کوره که‌م که ته‌مه‌نی هێشتا نه‌بووه به 4 ساڵ قه‌ده‌مم لێده‌دا، له به‌رانبه‌رمه‌وه کابرایه‌کی سۆئێدی هێدی به ته‌نیشتمدا تێپه‌ڕی و زۆر به دزێوی ڕووی تێ‌کردم و بهدم خۆیه‌وه ووتی: وهدهرکــهوه. ئه‌م ووتنه‌ی ئه‌و منیی هێدی و له‌سه‌ره‌خۆی، وه‌ها سه‌یر ووروژاند که یهکسهربه بۆی گه‌ڕاومه‌وه و ووتم: چیت ووت؟ ئه‌ویش دیاره چاوه‌ڕوانی وه‌ها هه‌ڵسوکه‌وتێک له من نه‌بوو و ڕه‌نگی سپی هه‌ڵگه‌ڕا و به ترسه‌وه ووتی: هیچم نه‌ووتووه. قسه‌یه‌ک له من و قسه‌یه‌ک له‌و دوای هێندێک ده‌مه‌قاله گه‌ڕامه‌وه بۆلای کوڕه‌که‌م. هه‌رئه‌وه‌نده‌ی که هێندێکی لێ دووربوومهوه، کابرای ناحاڵی ڕووی تیكڕدمهوه و به قین و بێزارییه‌کی زۆره‌وه ئه‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی به قه‌ولی گووته‌نی ئاراسته کردم واته تۆ هیچ مافێکت نییه، له من تووڕه بیی. دیاره منییش سه‌رم له رێی ئاش سپی نه‌کردووه و ده‌مزانی مه‌به‌ستی به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت زۆر ڕوون و ئاشکرا بوو واته من خاریجیم و خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته نیم و دارای هێچ مافێک نیم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێ حورمه‌تیشم پێبکرێت مافی تووڕه‌بوونم منیش هێنده‌ی دی هه‌ڵچووم و بۆی گه‌ڕامه‌وه به‌ڵام ده‌ستی شکاوم لێره ناتوانی که‌سی وا ناحاڵی حاڵی که‌ی یاسا پهڕوباڵیت به‌ته‌واوی ده‌به‌ستێ
ئه‌م ڕووداوه ده‌توانێ به ڕوواڵه‌ت شتێکی وا زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره نه‌بێت. بۆی هه‌یه هێندێک بڵین که له وڵاته‌که‌ی خۆشمان که‌سی ناحاڵی زۆرن. به‌ڵێ ڕاسته به‌لآم لێره‌دا ته‌نیا شتێک که ئه‌م ڕووداوه له گه‌ڵ ڕووداوێکی ئاوا له وڵاته‌که‌ی خۆمان جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که تۆ له وڵاته‌که‌ی خۆت، خۆت به خاوه‌ن خوێ ده‌زانی و له باری ڕه‌وانییه‌وه هه‌ستت بریندار نابێت. قه‌ت مه‌ترسی ئه‌وه ههڵتناگری که که‌سێک وه‌ک بێگانه سه‌یرت بکا....هتد
هه‌ر وه‌ک پێشنییان ووتوویانه به‌ڕاستی به‌رد له جێی خۆی قورسه. ژیانی هه‌نده‌ران ئه‌وه‌ی زۆر به‌جوانی بهمن سه‌لماند و ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر هه‌ست به‌وه ده‌که‌م که ژیانم به فیڕۆ ده‌چێت و ئێره جێگه‌ی که‌سێکی وه‌ک من نییه
لێره تۆ په‌نابه‌رێکی لێقه‌وماو و سه‌رلێشێواوی، تۆ به‌دبه‌خت و فه‌قیرو هه‌ژار بوویت و هیچت نه‌بوو، ئێمه یارمه‌تیمان دای و په‌نامان پێدای و نانمان دایتێ تا له‌برسان نه‌مری
په‌ڕۆش مه‌به ئه‌ی لیقه‌وماو، ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین به‌ڵام له بیرت بێ بۆت نییه گازنده بکه‌یت و ده‌نگ ههڵێنیت و وابزانی ده‌توانی لێمان تووڕه بیت، هه‌رچه‌نده که هاتووی بۆ وڵاتی ئێمه و دیمۆکراسی له‌م وڵاته‌دا حاکمه به‌ڵام ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت ئه‌م دێمۆکراسییه ئه‌و دیمۆکراسییه نیه که تۆ لێی حاڵی، ئێره وڵاتی ئێمه‌یه و ئیمه بڕیار ده‌ده‌ین ۆ ئێمه به‌رنامه‌ت بو داده‌نێن. زۆریش قسه بکه‌ی به تاوانی دواکه‌وتوویی و ناحاڵی بوون له زیندانت ده‌خه‌ین و ژیانی بنهماڵهشت لێ تێکده‌ده‌ین. تۆ مافی تووڕه‌بوونت نییه، شووکرانهبژێر به که ئێمه یارمه‌تیمان داوی و نه‌مانهێشت له برساندا بمری1
هه‌ڵبڕین له زێد و نیشتیمان و شار و گه‌ڕه‌ک و ماڵ و که‌سووکار و...هتد کاریکی ئاسان نییه। زۆرجار چ جیاوازییه‌ک له نێوان حکوومه‌تی فاشیستی تورکی و ئێران و حکوومه‌ته گۆڕبه‌گۆڕه‌که‌ی سه‌ددام و پان ئیسلامیسته‌کاندا له گه‌ڵ وڵاتێکی بۆ وینه وه‌ک سۆئێد نابینم. مه‌به‌ستم چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵک و ریزدانهنان بۆ گه‌ڵانی به تایبه‌ت بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی که له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته‌وه دێن و نیشته‌جێی ئه‌م وڵاتانه ده‌بن[2]. با مه‌به‌سته‌که‌م باشتر ڕوون که‌مه‌وه: له تورکیا ئه‌گه‌ر واز له زمانی خۆت بێنی و به تورکی قسه بکه‌ی و له گه‌ڵ ماڵ و مندالێشت به تورکی بدوێی، ئه‌گه‌ر تۆ نه‌ڵێت من کوردم و مافی خۆم ده‌وێت، تۆ هاووڵاتییه‌کی وڵاتی تورکیه‌ی و ته‌نانه‌ت ده‌توانی ببیت به سه‌رۆک وه‌زیرش. ڵه ئێرانیش تۆ "برادر دینی هستی " واته برای دینی و ئێرانی. ئه‌گه‌ر شیعه‌ش بیی هه‌ر" دست علی بهمراته " واته عه‌لی ئیمامی هه‌وه‌ڵی شیعه‌کان هه‌میشه ئاگای لێته. له عێراق و و سورییه‌ش و ...هتد ئه‌م دیارده‌یه چ جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی له گه‌ڵ شێوازی تێڕوانینی حکوومه‌تی تورکییه نییه
له سوئێدیش ئه‌گه‌ر تۆ بهسۆئێدی له گه‌ڵ منداڵه‌کانت قسه بکه‌ی و منداڵه‌کانت و خۆت فێری فه‌رهه‌نگی سوئیدی و رووت وقووتی بکه‌ی و سه‌یری پرۆگرام و که‌ناڵه‌کانی ئاسمانی وڵاته‌که‌ی خۆت نه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر خۆت وه‌ک تازه سۆئیدییهک بناسێنی و وه‌کوو وان هه‌ڵس و که‌وت بکه‌ی، ئه‌گه‌ر ژنت یان میردت سۆئێدی بیت و یان به‌جۆرێک تێکه‌ڵاویت له‌گه‌ڵ سوئیدییان به به‌رده‌وامی هه‌بیت و له گه‌ڵ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆت وه‌ک لای خۆمان هه‌لس و که‌وت نه‌که‌ی یان که‌م هات وچۆیان بکه‌ی، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر واز له دینی خۆت بێنی و بێیته سه‌ر دینی وان، ئه‌وا تا ڕاده‌یه‌ک وه‌رت ده‌گرن و کارت به باشی ده‌چێته پیش. یارمه‌تییت ده‌ده‌ن کار بدۆزیته‌وه و پێشکه‌ویت. به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی که هێڵی سوور ده‌رباز نه‌که‌یت و له‌پاراستنی نه‌ته‌وه‌ی سوئێد و فه‌رهه‌نگی سوئێدی و به‌ره‌وپێش بردنی که‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تییان له خۆیان باشتر چالاک بیت . دیاره هه‌موو ئیمکانێکت له به‌ر ده‌ست داده‌نێن و پشتیوانیت ده‌که‌ن.
له بیرمه کچه ڕووسییه‌کی وهرزیشکاربه نێوی لودمیلا هێدکویست که کجێکی وه‌رزیشکار بوو، تا سه‌رده‌مێک که پله‌ی باشی ده‌هێناوه ڕێز و حورمه‌تێکی یه‌کجار زۆری له سۆئێد هه‌بوو. ته‌نانه‌ت به خاتری توانای ورزشه‌که‌ی زوو کردییانه هاووڵاتی سۆئێد پاش ئه‌وه‌ی که ده‌رکه‌وت دووپێنگی کردبوو له خانی خانانه‌وه کردییانه تۆزی بانان. ئابڕوو و حه‌یایان پێوه نه‌هێشت و ئێتر ئه‌و وه‌ک سۆئێدی نه‌بوو به‌ڵکوو درۆزنێک و بێحهیایهکی ڕووسی بوو...هتد
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م بابه‌ته چییه؟
ووڵاتانی ئرووپا به مێتۆدی پوول و پووش ڕواڵه‌تێکی مرۆڤدۆستانه ده‌ده‌ن به خۆیان و وڵاتانی لای ئێمه‌ش وه‌ک وه‌حشی و بێ فه‌رهه‌نگ نیشان ده‌ده‌ن. مه‌به‌ست له مێتۆدی باس‌کراو ئه‌وه‌یه که له مێدیا و پرۆپاگاندهکانییان وا له خه‌ڵک ده‌که‌ن که خه‌ڵک به تایبه‌ت گه‌نجه‌کان و که‌سانی به‌توانا له ولاته‌که‌ی خۆیان بیزار بن و ڕوو له هه‌نده‌ران که‌ن. له لایه‌کیتریشه‌وه گه‌ڵیک له‌وه په‌نابه‌رانه‌ی که نیشته‌جێی ئه‌م وڵاتانه بوون زۆر به زه‌حمه‌ت ئیقامهتییان دهدریتێهو گهڵیکیشیان تووشی نه‌خۆشی نه‌فسی ده‌که‌ن ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌که‌نه‌وه। دیاره ڕوون و ئاشکرایه که له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا مافی مرۆڤ زۆر به ئاسایی پێشێل ده‌کرێت و ژیان له خه‌ڵک تاڵ ده‌کرێت. به‌ڵام لێره‌ش ئه‌و مافانه به شێوه‌یه‌کی تر ته‌سک و چه‌واشه ده‌کرێته‌وه. لێره تۆ له بواری ئابوورییه‌وه گرفتیکی وات نییه. ئه‌گه‌ر کاریشت نه‌بێ ده‌چی بۆ سوسیال واته بنکه‌ی موسته‌زعه‌فان که به ڕاستی له بونیادی موسته‌زعه‌فاندا زۆر باشتر هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ خه‌ڵک ده‌کرا تاوه‌کوو ئێره
ئه‌گه‌ر ئێمه خاوه‌ن حکوومه‌تێکی دڵسۆز باین، ئێمه چیی و ئه‌وڵاتانه چیی؟ چ خۆشییه‌ک له‌وه‌دایه که به چاوی سووک چاوت لێبکه‌ن و به که‌مت بزانن. تۆ هه‌رچی بکه‌ی هه‌ر په‌نابه‌ریت و خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته نیت. ده‌ردی بێگانه‌یی و دووری له ووڵات و شکانی شێوازه‌کانی ژیانی بنه‌ماڵه و تێکچوونی ڕه‌وان و بنه‌ماکانی ژیانت، شتێکی جگه له سه‌رلێشێواوی به دواوه نێیه. ڕاده‌ی نه‌خۆشییه‌کانی ڕه‌وانی و ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له نێو په‌نابه‌راندا یه‌کجار زۆره. زۆرێک له گه‌نجانی کورد و په‌نابه‌ر له زیندانه‌کاندا پاڵییان لێداوه‌ته‌وه. ئه‌وکه‌سانه‌ش که ته‌مه‌نییان هێندێک له سه‌رێیه ده‌چنه کۆلۆنییه‌کانیان[3]ئاخر خۆ سه‌ردان و لیپرسینێک نییه، زمانی سوئێدییان باش نییه بچنه ناو خه‌ڵک، مزگه‌وت و قاوه‌خانه‌یه‌کی لێ نییه که بچن و له‌وێ دۆست وئاشنایهکییان ببینن. ئامۆژگاری من بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانهه‌وێ بێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌وه‌یه که واز له‌م هاتنه‌یان بێنن وبۆ خۆیان ژیانێک پێک بێنن باشتره.به‌ڕاستی قسه پیچ و په‌نای کار نیشان نادات و که‌مایه‌سییه‌کانی ئێره ئه‌وه‌نده زۆرن که هاتن بۆ ئێره هیچ ئه‌رزشێکی نییه. مرۆڤ به ڕه‌وانێکی سالمه‌وه ده‌توانێ ژیان بباته سه‌ر. دوای هاتنت بۆ ئێره په‌یوه‌ندییه‌کانت و ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی که خووت پیوه گرتوون لێره له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆرییان ههڵدهبریت. ئه‌م ههڵبڕانهش شته‌یه‌کی ئاسان نییه و خوو پێوه‌گرتنی مه‌حاڵه.
نووسینه: ک.م سۆئێد
2007-7-२३
1
ئه‌و جه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه به‌گشتی گه‌ڵاله‌ی تێڕوانینی زۆربه‌ی سوئێدییه‌کان و ئه‌ورووپییه‌کانه سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران واته ئه‌وانه‌ی به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵکی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست یان ئه‌فریقان
२
ئه‌م دیارده‌یه پێم وایه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و وڵاتانی تریش که په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرن هه‌روابێت
ئه‌م دیارده‌یه پێم وایه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و وڵاتانی تریش که په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرن هه‌روابێت
3
پارچه زه‌وییه‌ک که له لایه‌ن شاره‌دارییه‌کانه‌وه به کری ده‌ردرێت. زۆر یه‌ک له کورده‌کان که بێکارن به کات به سه‌ربردن ته‌نیا دڵخۆشییان ئه‌وه‌یه بچی بۆ کۆلۆنییهکهیان .
پارچه زه‌وییه‌ک که له لایه‌ن شاره‌دارییه‌کانه‌وه به کری ده‌ردرێت. زۆر یه‌ک له کورده‌کان که بێکارن به کات به سه‌ربردن ته‌نیا دڵخۆشییان ئه‌وه‌یه بچی بۆ کۆلۆنییهکهیان .
Prenumerera på:
Inlägg (Atom)